ترەمپ : ڤاكسینەكە ئامادە دەبێت ، ڤایرۆسی كۆرۆنا تێكدەشكێنین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ترەمپ : ڤاكسینەكە ئامادە دەبێت ، ڤایرۆسی كۆرۆنا تێكدەشكێنین

 

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوا دەكات جیهان سزای چین بدات بەهۆی ئەوەی هۆكاربووە بۆ بلاوكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەمیانی وتەیەكی بەرامبەر كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند : " لەسەرمان پێویستە سزای چین بدەین لەسەر كارەكانی و لەسەر بەرپرسیاریەتی لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا".

وتیشی : " لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، چین تەواوی گەشتەكانی بۆ ناوەوە داخست ، بەڵام رێگەی بە چوونە دەرەوەی گەشتیاراندا بۆ ئەوەی گەشتی دەرەوەی چین بكەن ئەمەش لەپێناو بلاوبوونەوەی ئەم پەتایە".

دەشڵێت : " حكومەتی چین و رێكخراوی تەندروستی جیهانی كە لەلایەن چینەوە كۆنترۆڵ كراوە ، زانیارییەكی هەڵەیان بڵاوكردەوە گوایە ئەم ڤایرۆسە لەرێگای كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە ناگوازرێتەوە، بەهۆی ئەمەوە پێویستە سزابدرێن".

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەیشی راگەیاند : " ئەو كەسانەی هێرش دەكەنە سەر تۆماری ژینگەیی ئەمریكا ، چین لەیاد دەكەن".

لەكۆتاییدا لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆنا ، ترەمپ وتی : " ڤایرۆسەكە تێكدەشكێنین ، ڤاكسینەكە ئامادە دەبێت و دابەشی دەكەین ، سنورێك بۆ ئەو پەتایە دادەنێین".

 

 

هه‌واڵی گرنگ