هۆكاری چوونی یەكەیەكی سەربازی ئەمریكا بۆ خۆرئاوای كوردستان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكاری چوونی یەكەیەكی سەربازی ئەمریكا بۆ خۆرئاوای كوردستان

 

 

ئەمریكا بەم دواییە لە كاردانەوە بەرامبەر هێزەكانی ڕووسیا لە ناوچەی ژێر كۆنترۆڵی كوردەكان لە خۆرئاوای كوردستان یەكەیەكی دیكەی سەربازی رەوانەی ناوچەكە كردووە.

چاودێرانی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو گۆڕانكارییە زۆر ورد وەسف دەكەن و پێیان وایە بەرز كردنەوەی ژمارەی هێزەكان ئەوەندە نییە كە دۆخی ئێستای ناوچەكە بگۆڕێت و یان نیشاندەری ڕوانینی ئەمریكا بەرامبەر بە كوردەكان بێت.

(ساموئیل ڕامانی) لێكۆڵەرو چاودێری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئۆكسفۆرد لەو بارەیەوە بۆ گۆڤاری ئینگلیزی زمانی عەرەب نیوز وتوویەتی، ناردنی هێزی نوێ لەلایەن ئەمریكاوە بۆ كوردستانی سوریا ناتوانێت دانوستانی نێوان توركیاو سوریا سەبارەت بە ڕادەست كردنی ناوچە كوردنشینەكانی سوریا بە توركیا لەلایەن ڕووسیاوە لە بەرانبەر كشانەوەی توركیا لە هەندێك ناوچەی ژێر چاودێری ڕووسیا بخاتە ژێر كاریگەرییەوە، ئەو بەرز كردنەوەی ژمارەی هێزانە بەس هۆشدارییەكە بە ڕووسیا لە كاردانەوە بە هەڕەشەی ئەمریكا لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

(جۆ ماكرۆن) چاودێری سیاسەتی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو بارەیەوە وتوویەتی، بەس ئەو یەكە سەربازییە ئەویش بۆ (90) ڕۆژ ڕەوانەی سوریا كراون و ئەو پرسەش بەس بۆ پاراستنی هێزەكانی ئێستای ئەمریكا لە كوردستانی سوریایە.

 

هه‌واڵی گرنگ