ئەمڕۆ لە هەولێر خۆپیشان بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە هەولێر خۆپیشان بەڕێوەدەچێت


بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە خاوەن زەویەكانی هەشتی حەسارۆك گردبوونەوە ئەنجام بدەن بۆ داواكردنی گەیاندنی خزمەتگوزاری بەگەڕەكەكەیان و هۆشداریش دەدەنە بەرپرسانی شارەكە.

 

پەیامنێری كوردیو لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین: بڕیارە ئەمڕۆ بە شێك لە خاوەنی زەویەكانی هەشتی حەسارۆك گردبوونەوەیەك دژی نەبونی خزمەتگوزاری ئەنجام بدەن و داوا لە بەرپرسانی هەولێر دەكەن بە دەم داواكارییەكانیانەوە بێت.

 

لەسەر ئەو پرسە، مەسعود كاڕەش جێگری پارێزگاری هەولێر لە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: گەڕەكی هەشتی حەسارۆك شوێنێكی گەورەیە و خزمەتگوازریش تەنها ئاو نیە، بەڵكو پێویستی بە كارەبا و ئاوەڕۆ و قیرتاوكردنە، ئێستاش لیژنەیەك پێكاتووە لەشارەزایانی ئاو لە مامۆستایانی زانكۆ، كەبتوانن چۆن چارەسەری بكەین.

 

جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش كردوە: ئەو گەڕەكە ئیهمال نەكراوە، بەڵكو لەهەوڵداین لەسەر چۆنیەتی چارەسەركردنی، چونكە گەر مۆڵەتی خانوو بدرێ پێویستی بەخزمەتگوزاری جۆراوجۆر دەبێت، بۆیە دوای ڕاپۆرتی لیژنەكە ئەو مووژدەیە دەدەین بەخەڵك بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە هەشتی حەسارۆك و سەرجەم شوێنەكانی تریش .

 

جێی ئاماژەیە زەویەكانی گەڕەكی هەشتی حەسارۆك نزیكەی ١٦ هەزار پارچە زەوی دەبێت و ماوەی ١٧ ساڵە خاوەنەكانیان چاوەڕوانن خزمەتگوزاریان بۆ بچێت و بیكەن بەخانوو.

 

هه‌واڵی گرنگ