كشتوكاڵی سلێمانی : گەرەنتی نادەین سەوزاییەكانی تری سلێمانی نەسوتێنررێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كشتوكاڵی سلێمانی : گەرەنتی نادەین سەوزاییەكانی تری سلێمانی نەسوتێنررێن

 

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: گەرەنتی نادەم كەدرەخت و سەوزاییەكانی تری سلێمانی نەسوتێنرێن و سوتاندنی درەختەكانی سەر ڕێگای تاسڵوجە لەشاری سلێمانی دەستێكی بەئەنقەست و مەبەستدارە.

 


شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند: پێم وایە سوتاندنی درەختەكانی سەر ڕێگای تاسڵوجە لەشاری سلێمانی دەستێكی بەئەنقەست و مەبەستدارە خەڵكانێك كەچاوییان لەسەرە ڕەنگە بۆ پڕۆژەبێت، بەڵام خەیاڵییان خاوە هەرگیز مۆڵەتیان پێنادەین ئەو زەوییانە بكرێنە پڕۆژە هەم ویژدان وە هەم یاسا-ش لەپشت ئێمەیە.

 

هەورەها ووتیشی: نازانم كامێرای چاودێری لەو شوێنانە هەیە یا نا ئەوە كاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و ئاسایشە بەڵام ئەگەر نەبێت بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی سوتاندنی ئەو درەختانە جا ئەگەر وابێت مرۆڤ دەتوانێت تاوانی گەورەی كوشتنیش بكات و كەس نەیبینێت و گەرەنتی نادەم درەخت و سەوزاییەكانی تر لەسلێمانی نەسوتێنررێن ئەگەر بێتو ئەمانە نەدۆزرێتەوە بێگومان سەوزایی تریش هەیەو شوێنی تریش هەیە لە مەترسیدایە هەر لە دوو مانگی پێشووش لە ڕێگەی عەربەت- یش كە ژینگە چاندبووی ڕووبەرێكی گەورە لەوێ سوتێنرا.

 

شاڵاو جەمال كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ئەوەشی خستەڕوو: پێم وابێت خەڵكانێك بەرژەوەندیەكیان هەبێت لەوەدا كە بەرچاویان گرتبێت ئەگەر درەختەكان بسوتێنرێن و لاببرێن ئەوسا ئەو تەپۆلكەیە بە شۆفڵێك بە دوو كاتژمێر دەتوانرێت لاببرێت و تەخت دەبێت و پڕۆژەكەی دەردەكەوێت.

 


ئاماژەی بەوەشكرد: ئێستا لیژنەی لێكۆڵینەوە دروستكراوە لەسەر ئاستی ئەنجوومەنی وەزیران لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەهەمان شێوە لیژنە دروستكراوە بۆئەوەی بكەرەكانی سوتاندنی ئەو درەختانە بدۆزرێتەوە، تابزانرێت ئامانجی ئەوان چی بێت.

 


دەربارەی دەوترێت سوتاندنی درەختەكان پەیوەندی هەیە بەوكەسانەی كەهەندێكیان سەرخۆشن یا گەشتیارن پاشماوەی ئاگركردنەوەیان جێدەهێڵن؟ بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ڕەتیكردەوە و وتی: ئەمە پەیوەندی بە ماددەی كحولییەوە نییە ئەمە تەپۆلكە تەپۆلكە 20-30 د‌رەختی كۆنی لێیە ئەمە پەیوەندی بەوەوە نییە كەسێك بە ڕێكەوت سوتاندنی بێت یان بە بێ هۆشی و بێ ئاگایی بوو بێت ئەمانه، من پێم وایە خەڵكێكە بەڵام ناتوانم هیچ كەسێك تاوانبار بكەم ئەگەر بشمزانیایە دەموت.



 

هه‌واڵی گرنگ