سەرۆكی فەڕەنسا: فشارەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران شكستیان هێنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی فەڕەنسا: فشارەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران شكستیان هێنا



سەرۆكی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت: فشارەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران شكستیان هێناوەو پشتگیری لە هەوڵەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەپاندنەوەی سزاكانی بەسەر ئێراندا ڕەتدەكەینەوە.

 

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە وتارێكدا بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند:ناتوانرێت لەم قۆناغەدا ڕەفتارە خراپەكانی ئێران لە ناوچەكەدا ڕابگیرێت یاخود گرەنتی ئەوە بدرێت ئێران نەبێتە خاوەنی چەكی ناوەكی و ستراتیژییەتی سەپاندنی توندترین فشار ماوەی چەند ساڵێكە دژی ئەو وڵاتە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشكرد: فشارە زۆرەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران تاوەكو ئێستا شكستیان هێناوەو بەهۆی كشانەوەی ئەمەریكاوە لە ڕێكەوتنە ناوەكییەكەی ساڵی 2015 دا هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەسەر ئێراندا ڕەتدەكەینەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ