ئەمرۆ لەبەردەم وەزارەتی كشتوكاڵ گردبوونەوە ئەنجامدەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ لەبەردەم وەزارەتی كشتوكاڵ گردبوونەوە ئەنجامدەدرێت

 

بەهۆی رایی نەكردنی كارەكانیان و ئامادەنەبوونی لیژنەی تایبەتمەند بۆ قەرەبووكردنەوەی زەوی ئەو هاوڵاتیانەی كەوتوونەتە نێو پرۆژەی شەقامی (150) مەتری شاری هەولێر ، بەشێك لەخاوەنی زەوییەكان گردبوونەوە.

پەیامنێری كوردیو لەشاری هەولێر رایگەیاند ، ماوەی دوو ساڵە بریاری قەرەبووكردنەوەی رێژەی (3%)ـی زەوی ئەو هاوڵاتییانە دەرچووە كە زەوییەكانیان كەوتوونەتە نێو پرۆژەی شەقامی (150) مەتری ، بۆ ئەمەش چاوەرێی لیژنەی تایبەتمەند دەكەن لەپێناو وەرگرتنی رەزامەندی كۆتایی".

فەرهەنگ عەبدولقادر، یەكێك لە خاوەن زەوییە كشتوكاڵییەكان كە زەوییەكەی كەوتۆتە نێو پرۆژەكە بە كوردیوی راگەیاند : " ماوەی دوو ساڵە حكومەت دەستی دەستیمان پێدەكات، ئەم كێشەیەمان بۆ چارەسەر ناكەن ، ئەو لیژنانەی لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و تاپۆی گشتی و شارەوانی دروستكراون دانامەزرێن بۆ ئەوەی كارەكانمان رایی بكەن".

وتیشی : " ئەم گرفتەی ئێمە لەوەتەی كابینەی رابردوو بەردەوامە ، ئێمە زەوییەكانمان وەرگرتووە بەلام بەناومان نەكراوە كێشەی پەنجەمۆرمان هەیە و كارەكانمان لە تاپۆ وەستاوە و پەیوەندی بەو لیژنەیە هەیە كە دانامەزرێن بۆ ئەوەی كارەكانی ئێمە رایی بكەن".

جێی باسە پرۆژەی شەقامی (150) مەتری شاری هەولێر دەستیپێكردووە كە دەكەوێتە  دەرەوەی سنوری شەقامی (120) مەتری ، بەشێكی زۆری ئەو شەقامە كەوتۆتە نێو زەوی كشتوكاڵی هاوڵاتیان و تا ئێستا گرفتی قەرەبووكردنەوەیان چارەسەر نەكراوە.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ