پرۆژەی بەدوو سایدكردنی رێگەی مەرزی باشماخ بۆ پێنجوێن ماوەی شەش ساڵە كاركردن تیایدا دەستی پێكردووە ئێستاش كە سەرەتای وەرزی پایزو گۆرانكاری كەش و هەوایە نەتوانراوە تەواو بكرێت.
ئەو شوفێرانەی كە هاتووچۆی ئەم رێگایە دەكەن گلەیی ئەوە لەبەر پرسانی قەزاكە دەكەن كەبۆ ئەو پرۆژەیە تەواو نەكراوە لەكاتێكدا داهاتێكی زۆر لە باشماخەوە دەست حكومەت دەكەوێت.
رێگای مەرزی باشماخ بۆ پێنجوێن تەنها 10 كیلۆ مەترەو لە ساڵی 2014 وە كاركردن تیایدا دەستی پێكردوە بەڵام هەرجارەو بە چەند بیانویەك كاركردن تیایدا وەستاوەو تا ئێستا پرۆژەكە بەتەواونەكراوی ماوەتەوە.