بەشێك لە پزیشكانی سەیدسادق بەردەوامن لە مانگرتن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەشێك لە پزیشكانی سەیدسادق بەردەوامن لە مانگرتن

 

دوێنێ سێ شەممە بەشێك لە پزیشكانی موقیم لەبەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان مانگرتنیان ڕاگەیاند و تا ئێستاش مانگرتنەكەیان بەردەوامە.

 

ئیبراهیم حەمە ساڵح، پەیامنێری كوردیو لە سەیدسادقەوە پێی ڕاگەیاندین: لە دوای ئەوەی دوێنێ سێ شەممە 22-9-2020، بەشێك لە لە پزیشكانی موقیم لەبەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان و دەنگۆی بەردەوامی بڕیاری لێبڕینی موچە، مانگرتنیان ڕاگەیاند تا ئێستاش مانگرتنەكەیان بەردەوامە.


پەیامنێرمان ووتیشی: هەورەها لەدوای بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی شوشە مەشرووبێك لە ژوری پزیشكێك كە بوەهۆی سوكایەتی بەكارمەندێكی نەخۆشخانەكەو بەتۆمەتی تەشهیرو ناو زڕاندن سكاڵا لەسەر گەنجێك تۆمار كراو دواتر ئەو گەنجە دەستگیركرا.

 

هه‌واڵی گرنگ