ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی بریاری خوێندنی ئەلیكترۆنی رەخنەی توند ئاراستە دەكات و پێی وایە سەركەوتوو نابیت و قوربانیەكانیش قوتابیان و كەس و كاری قوتابین.
لەمبارەیەوە هلز ئەحمەد ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بەكوردیوی راگەیاند : بەهیچ شێوەیەك ناكرێت قۆناغی یەكەم و دووەم و سێەمی بنەرەتی بە ئەلیكترۆنی بخوێنن كە لەسەرەتادا بریارەكە ئەم سێ قۆناغەشی دەگرتەوە دواتر پێداچونەوەی بۆ كرا.
ناوبراو وتیشی سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمان وتویەتی سێ بژاردەمان لە پێش بووە بژاردەی سێیەممان هەڵبژاردووە،بەڵام من وەك ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە ئاگاداری هیچ بژاردەیەك نەبوومە و وە لەگەل ئەو بژاردەیەش نیم چونكە كەم و كورتی تێدایە هەندێ ماددە هەیە بە ئەلیكترۆنی ناخوێندرێت و كەس و كاری قوتابیانیش نازانن چۆن فێری خوێندنی ئەلیكترۆنیان بكەن و هەندێ خێزانیش هەیە چەند مندالێكی دەخوێنن دایك و باوك ناتوانێ فریای هەمووی بكەوێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده ده‌شڵێت: هۆكارێكیتریش ئه‌وه‌یه باری ئابوری و دۆخی گوزه‌رانی هاوڵاتیانی هه‌رێم گونجاو نیه‌و هه‌موو خێزانێك كۆمپیوته‌رو ئایپاد و ئینته‌رنێتیان نیه بۆیه ئه‌م بریاره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێ .
ئاماژە بەوەش دەكات كە له‌سه‌ره‌تاشدا یه‌كێتی مامۆستایانیش له‌گه‌ل ئه‌م بریاره‌دا نه‌بوون كه دواتریش به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد كه له‌گه‌ل ئه‌م بریاره‌دا نین منیش وه‌كو ئه‌ندامێكی په‌روه‌رده له‌په‌رله‌مان كه خۆم مامۆستا بووم له قۆناغی بنه‌ره‌تی و ئاماده‌یی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل ئه‌و بریاره نیم.
ئاشكراشی كرد: یاداشتێكمان ئاماده‌كردووه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین و پێمان وایه ئه‌م بریاره بریارێكی نادروسته گومانییش له‌وه‌ده‌كات كه هۆكاری ئه‌م بریاره ده‌ستێكی سیاسی له‌پشته چونكه ئه‌مه دۆخی موچه‌یه‌و مامۆستایانیش تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ی مانگی چواریان وه‌رنه‌گرتووه.
ناوبراو كوردی‌و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات : من وه‌ك ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده چه‌ند پێشنیارێكم خستۆتەروو، یه‌كه‌میان كه‌مكردنه‌وه‌ی مادده‌كانی خوێندن كه ئه‌مه شتێكی زۆر ئاساییه ، حه‌وت به‌ندن بیكه‌ن به پێنج به‌ند ، پێشنیارێكیتر ئه‌وه‌یه رۆژێك سێ قۆناغ ده‌وام بكه‌ن و رۆژی دواتر سێ قۆناغیتر تاوه‌كو ئه‌ودۆخه ته‌ندروستیه تێده‌په‌رێنین ئینجا وه‌كو پێشوتر ده‌ست به‌خوێندن بكرێته‌وه.
لە كۆتاییدا ئاماژە بە خالێكیتر دەكات و دەڵێت: حكومه‌ت ده‌بوایه بیری لهوهبكردایهوه كه ئێمه پشومان هه‌یه له مانگی یه‌ك و پشوی نیوه‌ی ساڵ و مانگی سێ ئه‌و پشوانه وه‌كو قه‌ره‌بوو ده‌وامی تێدا بكرایه ده‌توانرا مادده‌كانی خوێندن له‌م كاتانه بخوێندرێت به‌لام به‌داخه‌وه بریاری وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ل ئه‌وه‌دابوونه خوێندن به ئۆنلاین یان به ئه‌لیكترۆنی بكرێت ، پێم وایه ئه‌م بریاره هه‌له‌یه سه‌ركه‌وتوو نابێت و قوتابیان و كه‌سوكاری قوتابیانیش ده‌بنه قوربانی ئه‌م بریاره هه‌له‌یه‌ی حكومه‌ت.