هه‌ر ئێستا گردبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی خۆیان ده‌ستیپێكرد.سینان ته‌حسین كه یه‌كێكه له‌و هاوڵاتیانه‌ی خاوه‌نی زه‌وییه له هه‌شتی حه‌سارۆك به كوردیوی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوەی ١٧ ساڵە ئێمه وه‌ك خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك چاوەڕوانین خزمەتگوزاری بۆ بهێنرێت و بیكەین بەخانوو، كه كۆی گشتی ١٦ هەزار پارچە زەوییه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و پارێزگای هه‌ولێره‌وه پشتگوێ خراوین بۆیه هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی ئه‌م گردبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه.ئه‌م هاوڵاتیه گوتیشی: ئێمه داوامانكردوه په‌رله‌مانتارن و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بێن به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه، چونكه ساڵانێكه له هه‌موو ڕووێكه‌وه فه‌رامۆشكراوین، له‌كاتێكدا داواكه‌مان ڕوون و ڕه‌وایه.له‌ئێستادا ڕێگه‌پێدانی دروستكردنی خانوو له سنوری زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك قه‌ده‌غه كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ناتوانێ خزمه‌تگوزاری بۆ ببات.