ژمارەیەك ئەفسەری پێشمەرگە :پێشمەرگە شكۆی بەدەستی حكومەتی كوردی شكێنرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەیەك ئەفسەری پێشمەرگە :پێشمەرگە شكۆی بەدەستی حكومەتی كوردی شكێنرا

 

لەبارەی راگرتنی بەرز كردنەوەی پلەكانیان، ژمارەیەك ئەفسەری پێشمەرگە لە یاداشتێكدا رایدەگەیەنن: هێزی پێشمەرگە شكۆی بەدەستی حكومەتی كوردی شكێنرا.

لە پەیامەكەدا كە لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە تیایدا هاتووە، ماوەی٥ساڵە هیچ ئەفسەرێكی پێشمەرگە پلەی بەرزنەكراوەتەوە كە ئەمەش بۆخۆی گەورەترین زوڵم و ناحەقی و بێ ئیحترامیە ، كە بەرامبەر بەو هێزە گیان لەسەر دەس و فیداكارە كراوە.

دەقی پەیامەكە:

#پەیامی ئەفسەرانی پێشمەرگە
چیتر بێدەنگ نابین...
هاواری هێزی پێشمەرگە بۆ هەموو كوردستان.. شكۆی هێزی پێشمەرگە لە مەترسی مەرگدایە
دوای كۆتایی شەڕی داعش ، وامان زانی حكومەتەخۆماڵیەكەی خۆمان خەڵاتمان دەكەن ! كەچی سزایان داین ؟! ئێوەسەیری حكومەتی عێراقی بكەن بۆ هێزە بەژداربووەكان پاداشت و میدالیای ئاڵتون و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشین...
پێش هات یان قیدەم درا بەو هێزانە
بەڵام هێزی پێشمەرگه شكۆی بەدەستی حكومەتی كوردی شكێنرا...
ماوەی٥ساڵه هیچ ئەفسەرێكی پێشمەرگە پلەی بەرزنەكراوەتەوە كە ئەمەش بۆخۆی گەورەترین زوڵم و ناحەقی و بێ ئیحترامیە ، كە بەرامبەر بەو هێزە گیان لەسەر دەس و فیداكارە كراوە
جەنابی سەرۆكی حكومەت
جەنابی جێگری سەرۆكی حكومەت
جەنابی وەزیری پێشمەرگە
ئەندام پەرلەمانان و لیژنەی پێشمەرگە
ئێوە ئاگادارن
تەرقیەی خشتەكانی
نەورۆزی ۲۰۱۷
ئەیلولی ۲۰۱۷
نەورۆزی ۲۰۱٨
ئەیلولی ۲۰۱٨
نه ورزی ٢٠١٩
ئەیلولی٢٠١٩
نەورۆزی٢٠٢٠
ئەیلولی٢٠٢٠
هەشت خشتەیە بە سەدان ئەفسەر دڵ شكاو و بێ ئومێدكراون....
هەشت خشتەیە سەدان ئەفسەر شەهیدبوون و پلەی نوێیان نەبینی...
#تكایە ... ڕەنج و ماندووبوونمان بەنەوە بە حەقی خۆمان داوای زیاترمان لێ نەكردوون
چونكە هەرگیز چاوەڕوانی شتی باش و پاداشت نین لێتان.
تەنها سوكایەتیمان پێ مەكەن

 

هه‌واڵی گرنگ