فەرمانی کۆتایی لەبارەی ناردنی نەوتی سپی بۆهەرێم درا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرمانی کۆتایی لەبارەی ناردنی نەوتی سپی بۆهەرێم درا

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: فەرمانی کۆتایی لەبارەی ناردنی نەوت بۆ هەرێم درا، كه‌ پشکی (گەرمیان و ڕاپەڕین)یشی تێدایە.

غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: دوای ڕەزامەندی وەزیری نەوتی عێراق و بریكاری وەزیری نەوت لە سەر نوسراوی و داواكاریمان بۆ هەناردەكردنی زیاتر لە (٥٠) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ شەش ناوچەی هەرێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زیاتر ده‌ڵێ: ئێستا فەرمانی كوتایی دەرچووە بۆ هەناردە كردنی نەوتی سپی بەرێژە بۆ هەر شەش ناوچەكەی هه‌رێمی كوردستان بەم شێوەیە خوارەوە:

١.پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین كۆی هەناردەكردنی دەكاتە (٢١،٥٠٠،٠٠٠) ملیۆن لیتر، كە لە یەك رۆژدا زیاتر لە (٢١٦)هەزار لیتر نەوتی سپی دێت بۆ ئەو سێ شوێنە.
2. پارێزگای هەولێر زیاتر لە (١٥،٨٠٠،٠٠)ملیۆن لیتری بۆ دێت ، رۆژانە دەكاتە (١٤٤) هەزار لیتر .
3. پارێزگای هەڵەبجە كۆی هەناردە كردنی دەكاتە (٥،٢٥٠،٠٠٠) ملیۆن، كە رۆژانە دەكاتە (٣٦) هەزار لیتر.
4. پارێزگای دهۆك كۆی هەناردە كردنی (٧،٩٠٠،٠٠) ملیۆن لیتر، كە رۆژانە دەكاتە (٧٢) هەزار لیتر.
ئەو نەوتەی کەدێت بۆ هەرێمی کوردستان بەنرخی حکومییە واتە (١٥٠) دینار وه‌رده‌گیرێت بۆهەر لیترێک، بۆهەربەرمیلێک دەکاتە(٣١)هەزارو 500 دینار.


 

هه‌واڵی گرنگ