تیمێكی پزیشكی میسری توانیان مۆبایلێك لە گەدەی نەخۆشێك دەربهێنن دوای 2 كاتژمێر مانەوە لە ژوری نەشتەرگەری.
لە شاری بەنهای میسری گەنجێك دەگهیندرێته نەخۆشخانە دوای ئەوەی هەست بە ئازار دەكات لە گەدەی، دوای ئەنجامدانی پشكنین و تیشك سۆنار بۆیان دەردەكەوێت كە گەنجەكە مۆبایلێكی قوتداوە بۆ بردنەوەی گرەوێك لە برادەرەكانی.
دوای نەشتەرگەریەكە نەخۆشەكە ئاشكرای دەكات كە 7 مانگ پێش ئێستا مۆبایلەكەی قوتداوەو تاوهكو ئێستا بههۆكارێك ئاشكرای نهكردوه.
لهلایهن خۆشیهوه برای نەخۆشەكە ئهوهی خستهڕوو كە برایەكەی ماوەیەكی زۆرە توشی سك ئێشە بووە و جارجاریش لههۆش خۆی دهچوو.