زانكۆی سلێمانی وادەی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانكۆی سلێمانی وادەی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند

زانكۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی یەكشەممە 4 ی تشرینی یەكەمی 2020 یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە.
 
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 23 ی ئه‌یلولی 2020 زانكۆی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردیو كه‌وتوه‌ رایگەیاندووە، رۆژی یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەمی 2020 یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە، شەش هەفتەی سەرەتا بەشێوەی ئەلكترۆنی دەبێت، دوای شەش هەفتەش بەشێوەی ئاوێتە خوێندن بەردەوام دەبێت.
 
جێی ئاماژه‌یه‌ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا دەوامی فەرمی زانكۆ و پەیمانگە و قوتابخانەكان بەشێوەی ئۆنلاین بێت، جگە لەقۆناغەكانی یەك و دووی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی كە بەشێوەی خوێندنی ناو پۆل دەبێت.
 

 

هه‌واڵی گرنگ