ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی 2020 به 12.67 %دیاری كرا، ئه‌مه جیا له بودجه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
شێروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی 2020 به ڕێژه‌ی 12.67 %دیاری كرا، هه‌روه‌ها بودجه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به بڕی 76 ملیار دیناری مانگانه دیاری كرا كه ساڵانه ده‌كاته 912 ملیار دینار.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی زیاتر ده‌ڵێت: ڕێكه‌وتن كراوه له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی ساڵانی 2014 تا 2018 كردویه‌تی، له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه ده‌درێنه‌وه، به‌مه‌رجێك هه‌رێم له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كان بخاته‌ڕوو له‌باره‌ی هۆكاری قه‌رزكردنه‌كانه‌وه.