وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنگرە دەبەستین، چونكە دواكەوتووین لە كۆنگرە .
ئهمڕۆ چوار شهممه 23 ی ئهیلولی 2020 مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، كۆنگرەی داهاتووی پارتی باسی لێوە كراوە، بڕیاریشی لەسەر دراوە، چونكە كاتی هاتووە، ئێمە دواكەوتووین لە كۆنگرە، بەڵام بارودۆخی سیاسی و سەربازی تەحكومی كردووە، كە نەتوانراوە كۆنگرەكە ئەنجام بدەین.
وتەبێژهكهی پارتی دواكهوتنی كۆنگرهی حزبهكهیان دهخاته ئهستۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و لهو بارهیهوه وتی، ئەگەر پەتای كۆرۆنا نەبایە ئێستا كۆنگرە كۆتاییشی پێهاتبوو، لەم دۆخەدا بەستنی كۆنگرە كارێكی ئاسان نیە، بەڵام ئێستاش ئەو لێژنەی دامەزراوە بۆ دراسەكردنی كۆنگرە، ئەو بابەتانەی چ لە پەیڕەو و پرۆگرام، دراسەی ئەو بابەتانە دەكرێت، ئامادەكارییەكان بەردەوامن، كەی ئەم پەتایە ڕێگەی پێداین، ئەو كات بە دڵنیایەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات.
مەحمود محەمەد لهبارهی گۆڕانكارییەكان لەناو پارتیئاماژهی بهوهش كرد، لە هەر كۆنگرەیەك هەندێك گۆڕانكاری دەكات، لە دوای كۆنگرەش بە هەمان شێوە گۆڕانكاری دەكات، بە بەردەوامیش لەگەڵ پێویستی شوێنی جوگرافیای لقەكان و ناوچەكان گۆڕانكاری كردووە، ئەو بەرنامەیە هەبووە، كەی پێویست بێت گۆڕانكاری ئەنجام دەدرێت.