وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌سه‌ر كێشه‌ی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان هاته‌ ده‌نگ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌سه‌ر كێشه‌ی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان هاته‌ ده‌نگ

به‌پێی فه‌رمانێكی وەزارەتی دادى عێراق، سه‌رجه‌م گرێبەستی عەرەبە هاوردەکان بۆ سه‌ر زەوی و زاری کورد و توركمان لە ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هەڵوەشێنرایه‌وه‌.

فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد تایبه‌ته‌ به‌و زه‌وییه‌ كشتوكاڵیانه‌ی ناوچه‌كه‌، كه‌ هه‌وڵی گۆڕانكاری له‌ دیمۆگرافییان ده‌درێت له‌و ناوچه‌ ناكۆكی له‌سه‌رانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سنوری مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق، له‌ فه‌رمانه‌كه‌شدا تایبه‌تمه‌ندی به‌ پارێزگای كه‌ركوك دراوه‌، كه‌ تێیدا سه‌رجه‌م گرێبەستی عەرەبە هاوردەکان بۆ سه‌ر زەوی و زاری نه‌ته‌وه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هەڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌دوای 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 ه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و عه‌ره‌به‌ هاوردانه‌ی له‌ پێش 2003 له‌و سنوره‌ نیشته‌جێكرابوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سنوره‌كه‌ به‌تایه‌به‌ت له‌ ناوچه‌كانی (په‌لكانه‌و سه‌رگه‌ڕان)، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی دروستبونی كێشه‌ له‌نێوان نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان.


هه‌واڵی گرنگ