ژنه‌ وەزیرێكی كورد له‌ عێراق تووشی كۆرۆنا بوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژنه‌ وەزیرێكی كورد له‌ عێراق تووشی كۆرۆنا بوو

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی حكومەتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

ئه‌مرۆ  چوار شه‌ممه‌ 23 ی ئه‌یلولی 2020 عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق  بە میدیاكانی كوردستانی ڕاگەیاندووە،"پشكنینەكان دەریانخست كە ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە،.

عەلی عەباس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌،"باری تەندروستی ئیڤان فایەق جێگیرە و تائێستا تووشبوونەكەی بەو ڤایرۆسە سوكە".

جێیی ئاماژه‌یه‌ دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق و هه‌رێم كە لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە بە تەواوەتی دەركەوت، حاڵەتەكانی تووشبوون لەنێوان بەرپرس و پەرلەمانتارانی عیراقدا ڕووی لە زیادبوون كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ