وەلفی حەماوە یەكێكە لە پارچە گرنگانەی لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلدا كاری ڕێكخستنی پلەی گەرمی دەكات، بەلابردنیشی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە ناتوانێت پلەی گەرمیی خۆی ڕێكبخات و بەوەش زیانی پێدەگات.
وەلفی حەماوە چییە؟
ناوەی زانستییەكەی وەلفی حەماوە (Thermostat) ــە، كاری بریتییە لە گلدانەوەی ئەو بڕە ئاوەی لە بزوێنەردا هەیە و بەهۆی كاركردنی بزوێنەرەوە گەرمبووە، وەلفەكە ڕێگر دەبێت لەوەی ئەم ئاوە بگەڕێتەوە بۆ ناو ڕادێتەر، بۆ ئەوەی بزوێنەرەكە زووتر گەرم ببێت، كاتێكیش پلەی گەرمی ئاوەكە بەرز دەبێتەوە وەلف دەكرێتەوەو ئاواكە دەوران دەكات بەشێوەیەكی گشتی دەگاتە ٨٢ پلەی سیلیزی، وەلفەكە دەكرێتەوە و ئاوە گەرمەكە دەچێت بۆ ڕادێتەر بۆ كەمكردنەوەی پلەی گەرمییەكەی دەوران دەكات و سارد دەبێتەوە.
وەلفی حەماوە چەند جۆرێكی هەیە كە جۆرەكانی بەپێی پلەی گەرمی ئاوەكە دەگۆڕێت، بۆ نموونە لەهەندێك دیزاینی بزوێنەردا لە پلەی گەرمیی ٧٠ پلەی سیلیزیدا دەكرێتەوە، بەڵام لە هەندێك جۆری تردا لە پلەی گەرمیی ٨٥ پلەی سیلیزیدا دەكرێتەوە، ئەمەش بەپێی ئەو ژینگەیەی كە بزوێنەرەكەی بۆ دروست دەكرێت دەگۆڕێت، بۆ نموونە لە ناوچە زۆر ساردەكان لە پلەیەكی گەرمی بەرزتردا دەكرێتەوە، هەروەها لە ناوچە گەرمەكان وادیزاین كراوە لە پلەیەكی گەرمی كەمتردا بكرێتەوە.
ئایا دەكرێت وەلفی حەماوە لە هاویندا لاببەین؟
نەخێر، پێویست ناكات وەلفی حەماوە دەربهێنرێت، چوونكە وەلفی حەماوە سوودێكی گرنگی هەیە و بێ سوود نەكراوەتە ناو بزوێنەرەوە، كاتێك وەلفی حەماوە لاببرێت، ئوتومبێلەكەت بەنزین زیاتر سەرفدەكات و پلەی گەرمی ناو مەكینە پلەیەكی ناجێگیری دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا چوستی مەكینە دادەبەزێنێت و ھەندێك جاریش لەزرین دروستدەكات،لە بەشێك لە ئۆتۆمبێلەتازەكان سكلێتەر نامێنێت و ناروات.