پەرلەمانتارێك: بەدواداچوون بۆكێشەی قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامیەكان دەكەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێك: بەدواداچوون بۆكێشەی قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامیەكان دەكەین

 

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ خوێندنی باڵاو و وەزارەتی ئەوقاف لەسەر خەتین تاوەكو كێشەو گرفتەكانی قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامیەكان چارەسەر بكەین.

 

د.ئیسماعیل سگێری جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: بەدواداچوون بۆكێشەی قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامیەكان دەكەین كە لە زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان وەرناگیرێن.

 

هەروەها ووتیشی: قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامیەكان مافێكی سەرەتایی خۆیانە كە بتوانن درێژە بە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بدەن و هەلیان بۆ بڕەخسێندرێت كە لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ