ئاسایشی شارەزوور سزادانی چوار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاسایشی شارەزوور سزادانی چوار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستگیركردن و سزادانی چوار تۆمەتباری بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاندو سزای زیندانیكردن و پێبژاردنیان بۆ دەركرا.

 

بەشی راگەیاند و پەیوەندییەكانی ئاسایشی شارەزوور بڵاویكردەوە: لە چوارچێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور، بۆ نەهێشتنی دیاردە دزێو و نەخوازراوەكان دوای ئەوەی لە ماوەكانی پێشودا چوار تۆمەتبارمان بە تۆمەتی كێشانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد و ڕوبەڕوی یاسامانكردنەوە،‌ بۆیە لەبەرواری (15 تا 21/9/2020) بەفەرمانی دادگایی تاوانەكانی سلێمانی/2 بەپێی ماددەی (14/پانیا) لە (یاسای ماددە هۆشبەرەكان) ، سزیای یاساییان بۆدەركرا.

 

سزاكە بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:

1- سزادراو (م.ب.غ) شەش مانگ زیندانی و بڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دیناری عێراقی
2- سزادراو (ب.ل.ف) شەش مانگ زیندانی و بڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دیناری عێراقی
3- سزادراو (ه.ح.ع) شەش مانگ زیندانی و بڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دیناری عێراقی
4- سزادراو (ز.ح.ع) شەش مانگ زیندانی و بڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دیناری عێراقی

 

هه‌واڵی گرنگ