لەسەر كەیسی گەندەڵی، ڕاكان جبوری بانگهێشتی دادگای كەركووك كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر كەیسی گەندەڵی، ڕاكان جبوری بانگهێشتی دادگای كەركووك كرا

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت بانگهێشتی دادگای كەركووك كراوە و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكە ڕایدەگەیەنێت: دادگا گەشتی دەرەوەی وڵاتی لە هەریەكە لە پاریزگای پێشووی كەركوك و پارێزگاری ئێستای كەركوك بە وەكالەتی قەدەغەكردووە.


پەمانێری كوردیو لە كەركوكەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ پێنج شەممە 24-9-2020، لەسەر كەیسی  گەندەڵی ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت بانگهێشتی دادگای كەركووك كراوە.

 

لەسەر ئەو پرسە، پێشتر جوان حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە كوردیوی ڕاگەیاند: لەسەر كەیسی گەندەڵی و دیارنەمانی زیاترلە57ملیار دینار كە بۆ نۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكانی كەركوك تەرخان كرابوو، دەستەی نەزاهە دۆسیەیەكی جوڵاندوە لەئێستادا دادگا گەشتی دەرەوەی وڵاتی لە هەریەكە لە نەجمەدین كەریم پاریزگای پێشووی كەركوك و راكان جبوری پارێزگاری ئێستای كەركوك بە وەكالەت قەدەغەكردووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ