نرخی خزمەتگوزاری یەكەكانی نیشتەجێبون یەكدەخرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی خزمەتگوزاری یەكەكانی نیشتەجێبون یەكدەخرێت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسی كارگێڕی سەرجەم سیستییەكان كۆبوەوە بۆ یەكخستن و رێكخستنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەكانیان.

 

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی و ئەندامی لیژنەی هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیاند: ژمارەیەك لە كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبون لە سلێمانی، كێشە و گرفتی خزمەتگوزاریی و نرخەكانیان هەیە، بۆ ئەوەش لیژنەی تایبەت پێكهاتوە و ماوەی ساڵێكە نرخەكان جێگیركراون.

 

وتیشی :"ژمارەیەك لە یەكەكانی نیشتەجێبون سكاڵایان هەیە لەسەر كەمی خزمەگوزارییەكان و بۆ ئەوەش لەگەڵ بەرپرسانی ئەو سیستیانە كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتانە بكەین، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی سیستییەكان پابەندی رێنماییەكان بون.

 

رونیكردەوە: ژمارەیەك لە كۆمەڵگەكانی نیشتەجێ بون خزمەتگوزارییەكانیان زۆرباشە، هەندێكیان تەنها سكیوریتیان هەیە هەندێكیان ژمارەی یەكەكانیان نزیكەی (1000) یەكەیە، هەندێكیان (100) یەكەیە، بۆیە بەپێی خزمەتگوزارییەكانیان نرخی خزمەتگوزارییەكان رێكدەخرێنەوە.

 

ئاماژەی بەوەكرد: لەئێستادا كێشەیەكی زۆرمان لە دابینكردنی كارەبا و نرخەكەی هەیە، پێشتر كۆنوس دراوەتە بەڕێوەبەرایەتی كارەبا بۆ ئەوەی نرخەكان یەكبخرێت، هاوشێوەی ئەوەی مانگانە بۆ نرخی موەلیدە ئەهلییەكان لە گەڕەكەكاندا دەكرێت.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ