بە ھاوكاری ژمارەیەك كۆمپانیای كەرتی تایبەت لە سنوری شاری سلێمانی كەمپینی سەوزكردنی چیای گۆیژە و ئەزمڕ بەردەوامەو وبەووردی چاودێری پاراستن و گەورەكردنی نەمامەكان دەكرێت.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: سوپاسی ھەمووئەو كۆمپانیایانە دەكەین كەھاوكارمانن بۆ كەمپینی سەوزكردنی چیای گۆیژەو داواش لەكۆمپاكانی تر دەكەین ھەریەك لەلای خۆیەوە ھاوكاربێت بۆ سەرخستنی ئەم كەمپینە.
وتیشی: بۆیەكەمینجارو بەھەوڵی ھەموو خەمخۆران توانیمان ئاو سەربخەین بۆ سەر چیای ئەزمەر كەئەم پرۆژەیە خزمەتێكی گەورە بەكەمپینەكە دەكات و تەواوكەری كەمپینەكە دەبێت لەئاودێری نەمامەكان.