ڕوداوێكی هاتوچۆ بەوێنە، سێ كەس برینداربون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕوداوێكی هاتوچۆ بەوێنە، سێ كەس برینداربون

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی كەلار ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویداوەو بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون برینی یەكێك لە بریندارەكان سەختەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی كەلار بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ پێنج شەممە كاتژمێر 10:30بەیانی لە سەر جووت سایدی كەلار ناحیەی ڕزگاری ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە جۆرەكانی (هۆندای ئازێرا - فۆرد استیشن) ڕوویدا.

 

ئەوەشی خستەڕوو: لە ڕووداوەكەدا ئۆتۆمبێلە ئازێراكە پاش پێكدادانەكە بەر ستونێكی نێوان شەقامەكە كەوتووە و وەرگەڕاوە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە (3)كەس بریندار بوون كە (2)ئافرەت و منداڵێكە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران، بە هۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێك لە بریندارەكان كە شۆفێری ئۆتۆمبێلە ئازێراكە بووە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: زیانی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتوون، تیمەكانی هاتوچۆ دەست بەجێ گەیشتنە سەر ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوەیان لە هۆكار و چۆنییەتی ڕووداوەكە دەست پێ كردووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ