كوردی‌و
ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی توركیا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 24-9-2020 ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی توركی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه،"سبه‌ینێ هه‌ینی 25-9-2020 گه‌شته ئاسمانیه‌كانی نێوان عێراق و توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه و له هه‌فته‌یه‌كدا چوار گه‌شت ئه‌جامده‌درێن".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "رێگە بە کۆمپانیا تورکیی و عێراقییه‌كان دەدرێت گەشتەکانیان بۆ فرۆکەخانەکانی عێراق و توركیا دەستپێبکەنەوە."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و تورکیا هه‌ڵپه‌سێردران، دواتریش بەهۆی گرژییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر سنورەکانی هەرێم دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دواخران.