ئه‌ندامێكی لیـژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگـهی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێـراق رایدەگەیـەنێت بهههڵگـرتنی قه‌ده‌غـه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچـۆ لـه‌لایه‌ن لیژنه‌ی بـاڵای ته‌نـدروستی و سهلامهتـی نیشتمـانیهوه، ژمـاره‌ی توشبوان و گیانله‌ده‌ستان بهكۆرۆنـا روو له‌زیادبوون ده‌كات.
لەمبارەیەوە دالیـا حـاجی ئـه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوە: هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بـاڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیه‌وه ده‌بێته هۆكـارێك بۆ زیادبونی ژماره‌ی توشبوان و گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا، له‌كاتێكیشدا كه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێده‌كرا، هاوڵاتیان زۆر به‌كه‌می پابه‌ندی رێنماییه‌كان بون، به‌ڵام له‌مه‌ودوا رێژه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیاتر ده‌بێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە :هاوڵاتیان له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان زۆر بەكەمی ده‌مامك به‌كار دەهێنن و پابەندنین به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزیه‌وه، بۆیه ئه‌ركی هاوڵاتی ئه‌وه‌یه كه هاوكاری كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بكات له كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، هاوڵاتیمان هه‌یه تاوەكو ئێستا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ ڤایرۆسێكی كۆرۆنا بونی نییه، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا پێویسته له‌سه‌ر تیمه‌كانی ته‌ندروستی و راگه‌یاندنه‌كان هۆشیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه بڵاوبكه‌نه‌وه، تا بتوانرێـت به‌هه‌مولایه‌ك به‌ری پێ بگیرێت.