بەپێی رێككەوتنێك ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بڕی دوو ملیۆن و نیو دۆلار هاوكاری بۆ ئاواره مه‌سیحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رادەگەیەنێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 24-9-2020 له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوا له‌رێوڕه‌سمێكدا رێكه‌وتنێك له‌نێوان رۆب ۆلهر كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و مخهران به‌شار له كه‌نیسه‌ی ماریوسف كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی مه‌سیحیه له‌شاری هه‌ولێر واژۆكرا و به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مریكا دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار وه‌ك هاوكاری ده‌داته ئاواره مه‌سیحیه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ماڵ و موڵك و زێدی خۆیان به‌جێهێشتوه و رویان له هه‌رێمی كوردستان كردوه و له‌كه‌مپی ئاواره‌كان نیشته‌جێن.
شایەنی باسە هاوكاریه‌كه‌ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مریكا، بواره‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ده‌گرێته‌وه و تایبه‌ت ده‌كرێـت به مه‌سیحیه ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.