ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایدەگەیەنێت له بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی داهاتوو مانگانە 67 ملیار دینار بۆ پێشمەرگە دانراوە، کە ساڵانە دەکاتە 912 ملیار دینار.
لەمبارەیەوە شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی وتوە: له بودجه‌ی گشتی عیراقدا بڕگه‌یه‌ك دانراوه کە حکومەتی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به ئاشكراكردنی سه‌رجه‌م زانیارییەکان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هه‌رێم بۆچی قه‌رزی كردووه و ئه‌و قه‌رزانه چیین كه‌ڵه‌كه بوون ،له ماوه‌ی 90 رۆژدا لیژنه‌یه‌ك دروستده‌كرێت له دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی و هه‌رێم بۆ پێداچوونه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له‌پێناو ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی په‌نابردنی هه‌رێم بۆ قه‌رزكردن و چۆنێتی خه‌رجكردنی پاره‌ی قه‌رزه‌كان، هەروەها ڕوونکردنەوەی ئەوەی حکومەتی هه‌رێم به‌چ یاساییه‌ك قه‌رزی كردووه.
ناوبراو وتویەتیشی: له بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی داهاتوو مانگانە 67 ملیار دینار بۆ پێشمەرگە دانراوە، کە ساڵانە دەکاتە 912 ملیار دینار، هەروەها تاوتوێی نه‌وتی كه‌ركوكیش كراوه، كه رۆژانە بریتییه له 350 هه‌زار به‌رمیل و له رێگای بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمەوە رەوانە دەکرێن و کرێی گواستنهوەشی له‌لایه‌ن بەغداوە خه‌رجده‌كرێت.
ئاشكراشیكردووە: بەپێی رێکكەوتنەکە دەبێت حکومەتی هەرێم رۆژانە 250 هەزار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات له‌گەڵ راده‌ستكردنی رێژه‌ی له‌سه‌دا 50ی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هەرێم.