وزارەتی دارایی ڕای دەگەیەنێت لێبڕینی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانیكەمكردوە بەشێوەیەك ڕێژەكەی بۆ 18%كەمكرایەوە.
بە پێی نووسرووێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری دارایی كە دەست كوردیو كەوتوە و بۆ گشت گەنجینەكان نێردراوە داوای كەمكردنەوەی ڕێژەی لێبڕین كراوە.
دەقی نووسراوەكەیە:
لە وەزارەتی داراییەوە بۆ گشت گەنجینەكان
لەسەر راسپاردەی وەزارەتمان بفەرموون بە ئاگادار كردنەوەی فەرمانگەكان بە ئامادە كردنی لیستی مووجەی مانگی ٢٠٢٠/٤ بەم شیوەیەی لای خوارەوە:-
١- مووچەی فەرمانبەران بە ریژەی ١٨٪ كەم كردن دەبێت .
٢- سەبارەت بە مووچەی پلە تایبەتەكان بەهەمان شێوەی مانگی پیشوو دەبێت