لە گەرمیان پزیشكێكی دێرینی ناوچەكە بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا، ئەم پزیشكە پێشتر یەكێك بووە لەو پزیشكانەی هاوكارێكی زۆری تووشبووانی كۆرۆنا بووە لە ناوچەكە.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند بە خەمو پەژارەیەكی زۆرەوە (د. محمد مهنا) پزیشكی پسپۆڕی هەناوی لە قەزای كەلار بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVD19 كۆچی دوایی كرد."
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە"خوالێخۆشبووماوەی 20 ساڵە لە سنووری كەلار و لە زۆربەی بەشەكانی نێو نەخۆشخانەكان خزمەتێكی گەورەی مرۆڤایەتی كردووە لە چارەسەركردنی هاوڵاتیاندا."