دواین واژۆ بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی كۆكرایه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دواین واژۆ بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی كۆكرایه‌وه‌

یاداشتی بانگێشتكردنی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگر و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری تەواو كراو دواین پەرلەمانتاری پێویست، واژۆی كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ كوردیوی ڕاگه‌یاند: له‌دواجاردا ئه‌و تاك واژۆیه‌ی كه‌ مابوو بۆ بابه‌تی پرساندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی، له‌سه‌ر یاداشته‌كه‌ ئه‌نجامدرا، گوتیشی: بڕیاره‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ یاداشته‌كه‌ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین، ئیدی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌وان كه‌ كه‌ی بانگهیشتی په‌رله‌مانیان ده‌كه‌ن بۆ پرساندن.

له‌باره‌ی دواین واژۆی یاداشته‌كه،‌ د.شێركۆ گوتی: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان واژۆی كۆتایی كردو به‌مه‌ش بووه‌ 23 واژۆ تا ژماره‌ی یاسایی بۆ یاداشته‌كه‌ ته‌واو ببێت و ئاماده‌بێت بۆ پێشكه‌شكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به‌شێك له‌و پرسانه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ پێویسته‌ وه‌ڵامه‌كه‌یان له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ده‌ست بكه‌وێ، گوتی: ده‌مانه‌وێ ڕوونی بكه‌نه‌وه‌ بڕینی %21 ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ نایاسایی له‌به‌رچی بوو؟ هه‌روه‌ها بزانین ماوه‌ی 6 بۆ 7 ساڵه‌ بۆچی یاسای بودجه‌ نه‌هێنراوه‌ته‌ په‌رله‌مان، له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی خاڵه‌ سنوریه‌كان چه‌ندان پرسیارمان هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ وه‌ڵامه‌كانمان له‌وان ده‌ستبكه‌وێ.


 

هه‌واڵی گرنگ