ئەمڕۆ بەشێك لە جوتیارانی به‌رهه‌می په‌تاته لەبەردەم وەزارەتی كشتوكاڵ لە هەولێر گردبونەوە، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: په‌تاته به قاچاغ هاورده ده‌كرێت و جوتیارانیش مافی خۆیانه گردبنه‌وه.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان به كوردیوی ڕاگه‌یاند: به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له مانگی 6 تا 15 ی 11 ڕێگه‌پێدراو نیه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ناوه‌خۆ پێده‌گات و به‌شی پێداویستی خۆمان ده‌كات، له وڵاتانی دیكه‌وه هاورده‌ی هه‌رێم بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ڕێگه‌ی مه‌رزه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر به وه‌رگرتنی به‌رتیل یان به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده ده‌كرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ زیاتر گوتی: ئێمه جاری دیكه‌ش وه‌زاره‌تمان له به‌قاچاغ هێنانی ئه‌م به‌رهه‌مانه ئاگادار كردۆته‌وه، كه له علوه‌كاندا ساغ ده‌كرێنه‌وه، چونكه له مه‌رزه‌كان ڕێگه‌یان پێده‌درێت، بۆیه هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنیشی بدات، كاتێك وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆو وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌ماهه‌نگ نه‌بن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌وا ناتوانرێ ڕێگری له به‌قاچاغ هێنانی بكرێ.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: جوتیار هه‌بووه 12 تۆن په‌تاته‌ی چاندووه كاتێك له علوه‌كان به‌هۆی به‌رهه‌می بیانیه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌و ساغ نابێته‌وه ناچاره هه‌ڵویست وه‌ربگرێ، بۆیه ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌دووری ده‌زانێ گردبونه‌وه‌كه مه‌رامی سیاسی له‌پشته‌وه بێت، چونكه جوتیاران داوای مافێكی خۆیان كردوه.