هۆشداریی دەدرێت لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرەی توركی و دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی ئابوریش ڕایگەیاندووە، دابەزینی لیرە ڕەوشی ئابوری توركیا خراپ تێك دەدات.
له ڕاگهیهنراوێكدا دامەزراوەی ئابووری مودیس بۆ پلەبەندی ئابووری خستویهتیهڕوو: ئەگەری زۆرە بەهای لیرەی توركی بە ڕێژەیەكی زۆر زیاتر لهچاو ئێستای داببەزێت و ئەوەش دەبێتە هۆی تێكچوونی ڕەوشی ئابووری توركیا بە شێوەیەكی زۆر خراپ.
ههروهها دامەزراوەی ئابووری مودیس ڕاشیگەیاندووە، ئاستی ئابووری توركیا دابەزیوە بۆ هەمان ئەو ئاستەی لە ساڵی ١٩٩٥ تێیدا بووە و ڕەوشی ئابوری توركیاش هێندە خراپە كە پێشتر لە قەیرانی ئابووری ساڵی ٢٠٠١ یشدا بەو شێوەیە خراپ نەبووە.