ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارێك پەسەند دەكات كە حكومەتی عێراق ناچار دەكات بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندیەكان (كۆمپانیاكانی مۆبایل) و بەمەش قۆرغكاری لەكۆمپانیا مۆبایلە حزبییەكان نامێنێ.
ئەمرۆ ۲٤ ی ئەیلول ی ۲٠۲٠ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بریارێكی گرنگی دا بە ناچاركردنی حكومەتی عێراق بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندیەكان (كۆمپانیاكانی مۆبایل)
بریارەكەی ئەمڕۆ دوای بریاری دادگای كەرخ بوو بە ڕاگرتنی مۆڵەتی كۆمپانیا حزبییەكانی بواری مۆبایل، هەنگاوێكی گرنگە بۆ دەرهێنانی بواری پەیوەندییەكان لە دەستی كۆمپانیا حزبییەكان و گێڕانەوەی بەشێك لە داهاتەكەی بۆ خەزێنەی دەوڵەت لەبری خەزێنەی حزب.
هەروەها كۆنترۆڵی دەزگا سیخورییەكانی حزب بەسەر ئەم كۆمپانیا حزبیانەوە نامێنێ و بەڵكو دەوڵەت وە پەرلەمان دەتوانێ چاودێری كارەكانی بكات.