بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لە ئێستەدا هاوردەكردنی پەتاتە راگیراوە، بۆ هەرێمی كوردستان به‌هۆی وه‌رگرتنی باج کەس پەتاتە هاوردە ناکات.
شاخەوان بەكر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ راگەیاند: لە ئێستادا هاوردەكردنی پەتاتە لە مەرزەكەمان راگیراوە، ئەویش بەهۆی زیادكردنی باج لەسەر بەرهەمی پەتاتە.
ئه‌وه‌شی گوت: بەهۆی ئەوەی بۆ هەر كیلۆیەك پەتاتەی هاوردە بڕی 600 دیناری عێراقی كە بۆ تەنێك دەكاتە 600 هەزار دینار وەردەگیرێت، زۆر بە كەمی بازرگانان پەتاتە هاوردە دەكەن و بەوەش دەتوانین بڵێین، هاوردەكردنی لە باشماخدا نیە.
ڕوونكردنه‌وه‌كانی به‌رێوبه‌ری مه‌رزی باشماخ له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ جوتیارانی به‌رهه‌می په‌تاته له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان رێكخست دژی هاورده‌ی په‌تاته له وڵاتانی دراوسێوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش خرایه ئه‌ستۆی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی مه‌رزه‌كان كه چاوپۆشی له هاورده‌ی به‌رهه‌مه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌كه‌ن.