له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند: ئەو دەنگۆیانەی وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی کرودستان رەتدەكهینهوه.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووه: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی کرودستان رەتدەکاتەوە، ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ژماره‌كانی تایبه‌ت به هه‌نارده و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی (دیلۆیت) وردبینیان بۆ ده‌كرێت و بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو، راستتر ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی هه‌مان، رێكاری حكومه‌تی هه‌رێم بگرێته‌به‌ر، رێگه بدات به‌وردبینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت، ئەوه‌ش له پێناو شه‌فافیه‌ت و به‌پرسیارێتی زیاتر له كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق دا.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردۆته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كان و به‌رده‌وام ده‌بێت.