تەندروستی هەولێر لەسەر نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵان ڕوونكردنەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی هەولێر لەسەر نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵان ڕوونكردنەوە دەدات


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: هەر ناوێك بۆ نەخۆشخانە داوابكرێت وەردەگیرێت و دانانی ئەو ناوە بەهیچ شێوەیەك بەو واتایە نیە كە ئەمە دەبێتە نەخۆشخانەیەكی تایبەت یاخود هەر مەبەستێكی تر، ئەم جۆرە نەخۆشخانە و بنكانە هەر موڵكی گشتین و بۆ خزمەتی نەخۆشان بەشێوەی خۆڕای لە ئەستۆی حكومەت دەمێنێتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: وەكو ڕوون و ئاشكرایە كە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵان لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە لە خزمەتی هاوڵاتیان دابووە بۆ چارەسەركردنی منداڵانی نەخۆشی شاری هەولێر و دەوروبەری.


ئەوەشی خستەڕوو: لەم ساڵانەی دوایی بەهۆی زۆربوونی ژمارەی نەخۆش و ڕووتێكردنی نەخۆش لە شار و شارۆچكە جیاوازەكان و كەمی ژمارەی قەروێڵەكان لەم نەخۆشخانەیە كە بە تایبەت لە وەرزی زستان نەخۆشێكی زۆر دەخەوێندران لەم نەخۆشخانەیە.. بۆیە لە لایەن خێرخوازێكەوە دەستكرا بە پڕۆژەی دروستكردنی بینایەكی نوێی و سەرمیانە لە نێو نەخۆشخانەی ڕاپەرین كە دەبێتە بەشێك لەنەخۆشخانە تاوەكو بتوانرێت شوێنی زیاتر بڕەخسێنرێت بۆ نەخۆشی خەوێندراو لەم نەخۆشخانەیە.


ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لێرە دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم نەخۆشخانەیە بە تایبەت بینای نوێی نۆژەن كراو لە خزمەتی نەخۆشان دەبێت بە بێ بەرامبەر و هەروەها بەشێكە لە نەخۆشخانەی ڕاپەرین و ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستی كە باسی گۆڕینی بۆ كەرتی تایبەت دەكەن.


لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: دەربارەی ناوی باڵەخانە نوێیەكەی ناو نەخۆشخانە بۆ هەموو لایەك ڕووندەكەیەنەوە كەوا هەر كاتێك خێرخوازێك یاخود سەرمایەدارێك باڵەخانەی نەخۆشخانەیەك یا بنكەیەكی تەندروستی یا هەر بیانەیك دروستبكات لەسەر داوای ئەم بەڕێزانە هەر ناوێك كە لای ئەم بەڕێزانە داوابكرێت وەردەگیرێت و دادەنرێت بۆ بیناكە بەڵام دانانی ئەم ناوە بەهیچ شێوەیەك بەو واتایە نیە كە ئەمە دەبێتە نەخۆشخانەیەكی تایبەت یاخود هەر مەبەستێكی تر، ئەم جۆرە نەخۆشخانە و بنكانە هەر موڵكی گشتی و بۆ خزمەتی نەخۆشان بەشێوەی خۆڕای لە ئەستۆی حكومەت دەمێنێتەوە.


ئەم باڵەخانەیەش بەهەمان شێوە بەشێك لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین دەبێت و بۆ خزمەتی كەرتی گشتی و منداڵان دەبێت بەشێوەی بێ بەرامبەر.

 

هه‌واڵی گرنگ