بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ڕوداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕویداوەو كەسێك بەهۆی ڕوداوەكەوە برینداربووە.
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە: لەسەر ڕێگای كەلار بۆ خانەقین ڕووداوێكی پێكدادان ڕوویدا بەهۆیەوە شۆفێرێك بریندار بوو،ڕووداوەكە لە نزیك دێ ی سەوز بڵاخ بووە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی مسبۆشی لانسەر و مان بارهەڵگر و پیكاب تویوتا ڕوویداوە.
ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی ڕوداوەكەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی مسیبۆشی لانسەرەكەبریندار بوو ، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، زیانی مادی زۆر بەر هەسێ ئۆتۆمبێلەكە كەوتوەو مەفرەزەكانی هاتووچۆ لەسەر ڕووداوەكەن لێكۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەكە دەستپێكردووە.