وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی ھەڵەبجە هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت: لە ئێستادا نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا پڕبوون لە نەخۆش و جێگەی نەخۆشی دیكە نەماوە.
د. شاناز نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی ھەڵەبجە بڵاویكردەوە: بەهۆی پڕبوونی قاوشەكانی كۆرۆنا لە هەردوو نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بە داوای لێبووردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەن تەنها لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەكردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سنوورەكەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە.