وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و بەرەچاوكردنی مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، 27ی ئەم مانگە خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا باس لەوەكراوە، لەسەر ڕاسپاردەی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.

ئەوەش هاتوە، پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە بە سەرپەرشتی د. محەمەد حسێن سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لێژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، بە مەبەستی دانانی ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و ڕێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی ڕێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا ڕۆژی یەكشەممە 27ی ئەیلول ناونوسین لە گشت سەنتەرەكانی فێربونی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی كوردستان بۆ هەردو خولەكە دەستپێدەكات، تا ڕۆژی دو شەممە (2020/10/5) بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە: دوای پەسەندكردنی ناوەكان لەلایەن وەزارت و رێكخستنی خشتەی وانەكان، خولەكان لە ڕۆژی یەكشەممە (2020/10/18) بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات و لەداهاتویەكی نزیكدا ڕونكردنەوەی زیاتر لەبارەی پرۆسەی ناونوسین و ڕێكارەكان لەلایەن سەنتەرەكانی زمان لە زانكۆكان بڵاو دەكرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ