ئەگەر ترەمپ دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانی بەدڵ نەبێت، دەستبەرداری پۆستەكەی نابێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگەر ترەمپ دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانی بەدڵ نەبێت، دەستبەرداری پۆستەكەی نابێت

نوسەرو ڕۆژنامەنوس و قوتابیەك لە واشنتن ڕایدەگەیەنێت: سەرۆكی ئەمریكا لەخەڵكی ئەمریكای تێگەیاند كە ئەگەر دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانی بەدڵ نەبێت ئەوا دەستبەرداری پۆستەكەی نابێت و دەبێت دادگای باڵا دەستێوەردان بكات بۆ یەكلایی كردنەوەی.

 

هەردی ئەنوەر نوسەرو ڕۆژنامەنوس و قوتابی لە واشنتن، لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:"لەماوەی سێ مانگدا نۆ جار پرسیار كراوە لە دۆناڵد ترەمپ ئەگەر لە هەڵبژاردنەكاندا براوە نەبوی ئامادەی بەشیوەیەكی ئاشتیانە دەستاو دەستی دەستەڵات بكەیت، هیشتا بە ڕونی وەڵامی بەڵێی نەداوەتەوە.


هەروەها ووتیشی: ئەوەی لە هەموی زیاتر ئەم نیگەرانیەی زیاتر كردوە لێدوانەكەی دوێنێی سەرۆكی ئەمریكا بوو كە وتی هەرچی زوە دەبێت حاكمێك بخەینە شوێنی رۆت بەیدەر گینسبورگ كە ئەندامی دادگای بالای ئەمریكابو رۆژی ١٩ ی ئەم مانگە بەنەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد.

 

ئەوەشی خستەڕوو: ترەمپ لە لێدوانەكەی دا باسی لەوە كرد كە رەنگە بۆ یەكلایی كردنەوەی دەرەنجامی هەڵبژرانەكان پێویستیمان بە دادگای فیدراڵی هەبێت بڕیاری كۆتایی لەسەر بدات، بەمەش ئەوەی لەخەلكی ئەمریكا تێگەیاند كە ئەگەر دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانی بەدڵ نەبێت ئەوا دەستبەرداری پۆستەكەی نابێت و دەبێت دادگای باڵا دەستێوەردان بكات بۆ یەكلایی كردنەوەی.


ئاماژەی بەوەشكرد: دادگای فیدراڵی باڵاترین ناوەندی بڕیارە لە ئەمریكاداو ژمارەی ئەندامەكانی نۆ حاكمە و تالەژیاندابن ناگۆڕدرێن، لەگەڵ ئەوەی ئەم دادگایە بە پێی دەستور دەبێت بێ لایەن بێت بەلام لەسەر بنەمای لایەنگری پێشوەختەیان و دابەشبونیان بەسەر لایەنگری لیبراڵەیت و پارێزگاری دا پێنج ئەندامیان لاینگری كۆماری و چوار ئەندامیان لایەنگری دیمۆكراتەكانن.

 

هه‌واڵی گرنگ