ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردوومانی گوندی بازێی بەرواری باڵایان كرد لە شارۆچكەی ئامێدی، بەڵام زیانی بۆردوومانەكە نەزاندراوە.
گوندی بازێ، دەكەوێتە ناوچەی بەرواری باڵا، لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارەدێی كانی ماسی سەر بە شارۆچكەی ئامێدییە لە پارێزگای دهۆك و دانیشتوانەكەی لە موسڵمان و مەسیحی پێكدێت.