توركیا دەیان كەس دەستگیر دەكات، زۆرینەیان كوردن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توركیا دەیان كەس دەستگیر دەكات، زۆرینەیان كوردن

 

 

كاربەدەستانی توركیا فەرمانی دەستگیركردنی (82) كەسیانداو لە نێویشیاندا ئەندامانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی كوردیان تێدایە، ئەوەش بەهۆی خۆپێشاندانەكانی ساڵی (2014) ەوە دژی حكومەتی توركیا لەسەر گەمارۆدانی كۆبانێ لەلایەن ڕێكخراوی داعشەوە.

لە مانگی (10) ی ساڵی (2014) دا خۆپێشاندەران ڕژانە سەر شەقامەكانی توركیاو حكومەتی توركیایان تۆمەتبار كرد بەوەی پشتیوانی لە ڕێكخراوی داعش كردووە لە گەمارۆدانی كۆبانیدا، بەهۆی خۆپێشاندانەكانیشەوە (37) كەس گیانیان لەدەستدا.

ئەنقەرە پەكەكەی تۆمەتباركردووە بە تۆمەتی ڕێكخستنی خۆپێشاندانەكان و هەروەها هەدەپەشی تۆمەتبار كرد بەوەی پشتیوانی لە خۆپێشاندەران كردووە، لەلای خۆیەوە هەدەپە كە سێیەمین گەورەترین حزبە لە پەرلەمانی توركیادا ئەوەی ڕەت كردەوە.

دادوەرانی ئەنقەرە وتیان، فەرمانی دەستگیركردنی كۆمەڵێك كەس دەرچووە كە داوایان لە خەڵك كردووە بێنە سەر شەقامەكان و كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

هه‌واڵی گرنگ