کچێکی دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە قەزای کۆیە گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش ڕایدهگهیهنێت رووداوەکە خۆکوژی بووە.
عەمید عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، له لێدوانێكی ڕۆژنامهوانی راگەیاند: ئێوارەی رۆژی هەینی کچێکی 18 ساڵانی دانیشتووی گەڕەکی کەکۆن لە قەزای کۆیە بە ناوی (گ. ب. ج)، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە چەکی کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بهپێی زانیاریهكانی پۆلیس کچەکە دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی بووە، دوای رووداوەکە تەرمەکەی رەوانەی پزیشكی دادوەری کراوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیس رووداوەکە خۆکوژی بووە، ئهوهش ئاشكرا كراوه كه هیچ کەسێک سکاڵای لهسهر ڕووداوهكه تۆمار نەکردووە.