ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانی خۆیان بۆمامۆستایان و فەرمانبەران راگەیاند و داواش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین دەست هەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەكانیان .
لەڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی بۆكوردیو نێراوە 15پەرلەمانتار ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایانگەیاندوە"ئێمە ئەو پەرلەمانتارانەی لە خوارەوە ناومان ھاتووە كە نوێنەرایەتی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان دەكەین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتیوانی داواكاری مامۆستایان و فەرمانبەران و ناڕەزایەتییەكانیان دەكەین."
ئەوەش هاتووە"داوا لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەین دەستھەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەكانیان و مانگانە و لە كاتی خۆیدا موچەكانیان دابین بكات."
1. ئەحمەد حاجی رەشید
2. غالب محمد عەلی
3. سروە ونس
4. یسرا رەجەب
5. رێبوار كەریم مەحمود
6. رابون مەعروف
7. سەركەوت شەمسەدین
8. جەمال كۆچەر
9. موسەنا ئەمین
10. كاوە محمد
11. هۆشیار عەبدوڵا
12. سەلیم هەمزە
13. یوسف محمد سادق
14. بەهار مەحمود
15. عەبدولباری مودەریس