ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە میانی كۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا لە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان شكستی هێنا.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 26 ی ئه‌یلولی 2020 محەمەد حەلبووسی سەرۆكیئهنجومهنی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند : داوامانكردووە بڕگەی تایبەت بە بازنەی هەڵبژاردنەكان لە یاسای هەڵبژاردنەكان دوابخرێت بۆ دوای پشووی پەرلەمان.
له‌وباره‌یه‌وه د.جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له لێدوانێكی تایبه‌تدا به (كوردی‌و) ی ڕاگه‌یاند،" له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كه تایبه‌ته به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ،له سه‌ره‌تادا بۆچونی سه‌رجه‌م كوتله به‌شداربووه‌كانی په‌رله‌مان وه‌رگیراو له‌و باره‌یه‌وه بۆچونی جیاواز خرایه روو وه زۆرینه‌ی كوتله‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه دابوون كه هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر شێوه‌ی فره‌بازنه‌یی بێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان دواخرا بۆ كۆبونه‌وه‌كانی داهاتو له ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه‌و پێوه‌ر داده‌ندرێت بۆ لیژنه‌ی یاسایی دواتریش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێوه‌رانه پێشنیار پێشكه‌شده‌كرێت بۆ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ئەوەش دوای ئەوە هات ژمارەیەك فڕاكسیۆنی گەورە لە ناویاندا دەوڵەتی یاسا و فەتح لە دانیشتنەكە كشانەوە و رێژەی یاساییان شكاند.