بڕیاره شاندى هه‌رێم كه‌بریاره سه‌ردانى به‌غدا بكه‌نه‌وه، سه‌رۆكى فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێی وایه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر پرسی فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه‌سنوریه‌كان ده‌كرێت.
د. جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: هه‌ر یه‌كه له‌دۆسیه‌كانى فرۆكه‌خانه‌كان وده‌روازه سنورییه‌كان رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام به‌دوورى ده‌زانم هه‌رێم وبه‌غدا له‌باره‌ى فرۆشتن و ره‌وانه‌كردنى نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بگه‌ن به‌رێكه‌وتن.
سه‌رۆكى فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ده‌شڵێت: ناكۆكییه سه‌ره‌كییه‌كه له‌باره‌ى فرۆشتنى نه‌وت وپشكى هه‌رێم ئه‌وه‌یان كێشه ئالۆزه‌كه‌ى نێوان هه‌رێم وبه‌غدایه، وبه‌دوریشى ده‌زانێت شاندى هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن، له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو كه‌بریاره شاندى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكه‌نه‌وه.
د.جه‌مال كۆچه‌ر گوتیشی: ناكۆكییه‌كه‌ى نه‌وت، لایه‌نێكى یاسایى وسیاسى وئابوورى هه‌یه، بۆیه ناكرێت به‌ئاسانى چاره‌سه‌ر بكرێت،كه‌هه‌ر یه‌كه له‌به‌غدا وهه‌ولێر ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ نوسراوێكى جێگیركراوى یاساییش نیه كه‌هه‌ردولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان پشتى پێ ببه‌ستن.