پێداویستی تەندروستی و خۆپارێزی بۆ قوتابخانەکان دابین کرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێداویستی تەندروستی و خۆپارێزی بۆ قوتابخانەکان دابین کرا

بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی هەولێر: پێداویستی تەندروستی و خۆپارێزی بۆ قوتابخانەکان دابین کرا.

بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی هەولێر کە کۆپپیەکی ده‌ست كوردیو كه‌وتووه‌ هاتووە: بۆ مەبەستی سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان ئەمڕۆ شەممە 26 ی 9 ی 2020، بڕی پێنج هەزار کارتۆن ماسک و دوو هەزار گەرمی پێو و هەروەها 20 هەزار خاوێنکەرەوەی 500 ملیگرام بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دابین کران.

ئەوەش خراوەتەروو: بڕیارە بەیانی زەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لێ بدرێت بۆ ئەو مەبەستە ئه‌م پێداویستیه‌ پزیشكیانه‌ لەڕێگەی وەزارەتی پەروەردەوە دابەش کران، ئێستا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بەشی پێویستی خۆیان وەردەگرن و دابەش کردن بەردەوام دەبێت.



 

هه‌واڵی گرنگ