به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێری ڕاگه‌یاند.
ڕائید هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند کەسێک هەڵیانكوتایه سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللـەیان لێ‌كردن، له‌ئه‌نجامدا گەنجێک کوژا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، دوای ده كاتژمێر له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه توانیمان بكه‌رانی ئه‌م تاوانه ده‌ستگیر بكه‌ین.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكراشی كرد: به‌هۆی ئه‌نجامدانی ڕووداوی ته‌قه‌كردن و كوشتنه‌كه‌ی دوێنێوه چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون و ڕووبه‌ڕوی یاسا كراونه‌ته‌وه، هاوكات ڕائید هۆگر دڵنیاییش ده‌داته هاوڵاتیان كه له‌سایه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه سه‌رو ماڵیان پارێزراو ده‌بێت.